ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە له عێراق هۆشدارییدا له به‌كارهێنانی ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا و رایگه‌یاند، به‌كارهێنانی ناوه‌كه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، چ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ و له‌ڕێگه‌ی ئاماژه‌وه بێت.
موقته‌دا سه‌در، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دەڵێت، ڕێگه نادات ناوی خۆی و بنه‌ماڵه‌ی سه‌در، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ و به ئاشكرا و به نهێنیی له لایه‌ن هیچ لایه‌نێكی سیاسییه‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنرێت و ده‌نگی پێ كۆ بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مافی هه‌موو هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌تانه پشكی خۆیان له سامانی وڵات وه‌ربگرن ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵه‌كانیش ئه‌و مافه‌یان هه‌یه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ده‌نگیان پێ نه‌درێ و كارتی هه‌ڵبژاردنیان پێ نه‌درێت، چونكه گه‌نده‌ڵ هه‌ر چه‌نده خۆی به باش نیشان بدات، هه‌ر تاوانباره.
وتیشی، "بێده‌نگیمان بۆ خۆی به‌ده‌نگەوه‌هاتنه، واته كاتێك له به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵی گه‌نده‌ڵكاران بێده‌نگ ده‌بین، به‌و مانایه نییه لێیان ڕازین، هه‌رگیز باوه‌ڕیان پێ مه‌كه‌ن."