راوێژكارێكی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، داهاتی ئێستای عێراق به‌شی سه‌رجه‌م داخوازییه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كات له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه مووچه. دەشڵێت، حکومەت کاردەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکان و زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، داهاتی گشتی ئێستا پێداویستییە سەرەتاییەكانی دەوڵەت دابین ده‌كات، بە پلەی یەكەم موچە و خانەنشینی و خەرجییەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی، كە كۆی گشتی مانگانە نزیكەی هەشت ترلیۆن دینارە.
دەشڵێت، "ده‌بێت خه‌رجییه‌كانی ئێستای عێراق كۆنتڕۆڵ بكرێت و پێداچونەوە و وردبینی تیادا بكرێت به‌پێی ستاندارد و ئەولەویەتەكانی كارایی خەرجییەكان، لە هەمانكاتدا داهاتی نانه‌وتی زیادبكرێت، به‌وه‌ش دڵنیایی ده‌درێت له‌وه‌ی حكومه‌ت ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانی دارایی نابێته‌وه".