حەنان فەتلاوی، سەرۆکی بزوتنەوەی ئیرادە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە خواردنی "نۆک و شێلم" کۆتایی دێت، و کۆبوونەوە لەدوای کۆبوونەوە دەکرێت بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک.
حەنان فەتلاوی دەشڵێت، رەنگە لە کۆبوونەوەی داهاتوو چەوەندەر بێنین و بە لیمۆوە بیخۆین، مەگەر هەر ئەمە گۆڕانکاری بێت. تەنانەت راگەیاندراوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کەسێک بڵاویدەکاتەوە کە هەر ئاگای لە کۆبوونەوەکان نییە، رەنگە بە ژیری دەستکرد بنووسرێت، چونکە تەنها چەند وشەیەک دەگۆڕدرێن.