له سنورى خورماتوو درۆنێک لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە نزیک دەبێتەوە دوای تەقەکردن لێی ناوچەکە جێدەهێڵێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی زنانەی نزیک قەزای خورماتوو تەقەیان لە درۆنێک کرد کە بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە، درۆنەکە لەسنورى خورماتوەوە هەڵدرابوو.
بەپێی زانیارییەکان کاتێک درۆنەکە بەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا سوڕاوەتەوە، لەلایەن ئەو هێزانەوە تەقە لە درۆنەکە کراوە و دواتر ئاسمانی ناوچەکەی جێهێشتووە.