دەستپاکی عێراق بۆ عەلی زەیدی: وردبینی لە گرێبەستەکانی ٨ وەزارەت تەواو بووە

  6   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی بارەگای دەستەی دەستپاکی کردو فەرمانیکرد،" دەستەی دەستپاکی لەسەر سێ ئاست چاودێری پرۆژەکان بکات "

لەسەردانەکەیدا بۆ دەستەی دەستپاکی عێراق، عەلی زەیدی رایگەیاند: شەڕی گەندەڵی گەورەیەو دەستەی دەستپاکی هێڵی یەکەمی روبەڕووبونەوەکەیە، دەبێت دەستەی دەستپاکی هاوشێوەی پرۆژەی وەزارەتەکان، چاودێری پرۆژەی پارێزگاکانیش بکات. 

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیداوە، دەستەی دەستپاکی لەسەر سێ ئاست چاودێری پرۆژەکان بکات، کە ھاوتا بێت لەگەڵ قەبارەو تێچووی پرۆژەکان: 
سەرەتا پرۆژە گەورەکان کە تێچوویان زۆرە
پرۆژەی مامناوەندییەکان
پرۆژە بچوکەکان

عەلی زەیدی فەرمانیداوە (یاسای پاداشتکردنی ئەوانەی زانیاری دەدەن لەبارەی حاڵەتەکانی گەندەڵی)  کارا بکرێت، چاودێری دەروازە سنورییەکان بەهێز بکرێت، رووی گەندەڵکاران هەڵبماڵرێت، راپۆرتی مانگانەی ورد پێشکەش بکرێت لەبارەی چۆنیەتی روبەڕووبونەوەی گەندەڵی و ئاستی دەستکەوتەکان لەم بوارەدا. 

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بە سەرۆک وەزیرانی راگەیاندوە: وردبینی لە گرێبەستەکانی ٨ وەزارەت تەواو بووە، کارکردن بەردەوامە بۆ تەواوکردنی دامەزراوەکانی تر، تاوەکو تەواوکردنی ستراتیژی نیشتمانی دەستپاکی و روبەڕووبونەوەی گەندەڵی کە تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ بەردەوامە.


ڕیکلام