هەشت کۆچبەر لە نۆكه‌ندی ئینگلیز خنكان

  2024-09-15  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەشت کۆچبەر لە کاتی کۆچکردن لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا، بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە نۆکەندی ئینگلیزدا خنکان.

لێپرسراوانی فەڕەنسا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێكی كۆچبەران كە لە فەڕەنساوە لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە هەشت كۆچبەر ژێر ئاو كەوتن و خنكان، 50 كۆچبەری دیکەش رزگاركران.

راشیگەیاندووە، تەنها لەم مانگەدا 12 كۆچبەر گیانیان لە دەستداوە و ، لە رۆژانی  13 و 14 ی ئەم مانگەشدا نزیكەی 200 كۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز رزگاركراون .

 


ڕیکلام