غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە دانیشتنی ژمارە 11ی ئەمڕۆی پەرلەمان تایبەت بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێراق ژمارە 2ی ساڵی 2016 دەنگی رەهای بەدەستهێنا.
دەشڵێت، ئیتر لەمەودوا، كاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ گواستنەوەی خشتەی مووچەی هەموو شەهیدانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان كە لە دەرەوەی هەرێم شەهید بوون تا موچەكانیان بخرێتە سەر عێراق، گۆڕانكاری موچەكەشیان دەگۆڕێت لە 500 هەزارەوە بۆ یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار.