دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ جۆرێک باری تەماتە نەهاتووەتە ناو هەرێمی کوردستان، و "ئێمە پابەندین بە رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ".
دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆیەک بڵاو بۆتەوە گوایە لە دەروازەی پەروێزخانەوە باری تەماتە دێتە ناو هەرێمی کوردستانە، بەهەموو شێوەیەک سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە و دوورە لەڕاستیەوە، بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین بەهیچ جۆرێک لە دەروازەکەمانەوە باری تەماتە نەهاتۆتە ناو هەرێمی کوردستان".
باس لەوەشدەکات، پابەندین بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، هەر بۆیە بەپێی ڕێنمایەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگە بە باری تەماتە نەدراوە لە دەروازەکەمانەوە بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.