کەناڵی دیجلە: هەڵوێستی حکومەت سەبارەت بە رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەگۆڕاوە

  7   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشکرای دەکات کە ، "سێشەممەی داهاتوو لیژنەکەی ئەنجومەنی وەزیران راسپاردەکانی لەبارەی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا پێشکەش دەکات".

کەناڵی دیجلەی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقەوە رایگەیاند: حکومەتی عێراق هیچ شوێنگرەوەیەک بۆ رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و تەوتینی مووچەی هەرێمی کوردستان نابینێت.

ئاماژەی بەوەشداوە: هەڵوێستی حکومەت سەبارەت بە رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەگۆڕاوە.

بەپێی سەرچاوەی هەواڵی میدیا عێراقییە: هیچ بەڵێنێک نەدراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی ئەوەی یەکلاکردووەتەوە.

لە کۆتایشدا ئەوەی راگەیاندوە: سێشەممەی داهاتوو لیژنەکەی ئەنجومەنی وەزیران راسپاردەکانی لەبارەی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا پێشکەش دەکات.


ڕیکلام