بەھۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان وەزارەتی بازرگانی عێراق و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە خۆراکی ھاوڵاتیانی ھەرێم راگیراوە، بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی ھەرێم ئامادەنیە پارەی بەشەخۆراکی ھاوڵاتیان بداتە بەغداد
کامەران فەتاح بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند: بەھۆی کێشەی داراییەوە لەساڵی نوێدا ھیچ بەشەخۆراکێک لەلایەن بەغدادەوە بۆ ھەرێمی کوردستان نەنێردراوە، لەوچوارچێوەیەشدا نوسراوی رەسمیی ئاڕاستەی بەغداد کراوە و لەھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەداین.
راشیگەیاند: ھەوڵەکانی ھەردوو وەزارەتی پەیوەندیدار بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و چاوەڕواندەکرێت لەچەند رۆژی داھاتوودا ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت و بەغداد دەست بە ناردنی بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان بکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکان: بەھۆی ئەوەی ھەرێم پارەی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیانی لەساڵی ٢٠٠٣وە تا ساڵی ٢٠٢٢ بۆ بەغداد نەناردووە، کە بڕەکەی زیاتر لە ١١٧ ملیار دینارە، بەغداد بەشەخۆراکی ھەرێمی راگرتووە.