سەرۆکی ئەمریکا نایاشارێتەوە کە گومانی هەیە رەزا پەهلەوی بتوانێت پشتیوانی گەلی ئێران بەدەستبهێنێت، " بەڵام وەک کەسێکی باش دەردەکەوێت " .
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "پەهەلەوی لە کەسێکی زۆرباش دەچێت، بەڵام نازانم لە ناوەوەی وڵاتەکەی چۆن رەفتار دەکات، هێشتا نەگەیشتووین بەو قۆناغە".
وتیشی، " نازانم ئایا گەلەکەی رازیدەبن ئەو سەرکردایەتیان بکات یان نا، بەڵام ئەگەر رازیبوون، ئەوە بۆ من قبوڵکراودەبێت ".
سەرۆکی ئەمریکا نەیشاردەوە کە بەهۆی خپیشاندانەکان و ئەو فشارەی ئەمریکا لەسەری دروستکردوە، "ئەگەری ئەوە هەیە حکومەتی ئێران بڕوخێت".