ئیریک ساندبیرگ:
* ساڵی ١٩٧٥ لە وڵاتی ئەمرکا لە دایکبووە .
* ئێستا لە واشنتۆنگ دەژی هەر لەوێش کارە هونەرییەکانی دەکات .
* بەرهەمەکانی لە یەکێک لە گالێرییە بە ناوبانگەکانی ئوستورالیا بە ناوی ( collective beinart) نمایشکراون .
* تابلۆکانی دیوێکی تاریکی ژیانی مرۆڤ نیشان دەدەن، دێوێک کە هەمووان بە هەر هۆیەک بێت ناتوانن بیبینن .
* لە زۆر جێگەدا ڕەخنە لە سیستمی سەرمایەداری دەگرێت و تیۆری (بەهێز بێ هێز دەخوات) دەخاتە بەرچاو .
* فیگۆری ژن لای ئەم هونەرمەندە فیگۆرێکە بەکارهاتوو، نەک بەکارهێنەر، هاودەم لەگەڵ پیاوە لاوازەکاندا .
* وەک زۆرینەی هونەرمەدانی هاوچەرخ دیدێکی ترسناکی سەردەمەکەی خۆی نمایش دەکات .
* لە هەندێک تابلۆییدا چەمکی ئازار بە چڕی بەر وەرگر دەکەوێت و شۆکی دەکات .
* ساتەوەختەکانی لەگەڵ ئەوەی لە گشتیدا واقیعیانە دەنوێنن، هاوکات سوریالییەکی بێئەندازە سەیر و نامۆ.