وتەبێژی کۆشکی کریملن، ڕایدەگەیەنێت، سزاکانی ئەمریکا کاریگەرییان لەسەر یەکتربینینەکەی پوتین و بایدن نابێت.
دمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملن، ڕایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕوسیا کاریگەری لەسەر یەکتربینینەکەی بایدن و پویتن نابێت.
وتیشی، یەکتر بینینی بایدن و پوتین تائێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە و لە ئێستادا ئەو پرسە لە نێوان هەردولادا تاوتوێدەکریت.
ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بەبڕیاری جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەى، سزای بەسەر ٣٢ قەوارە و کەسایەتی و سێ کۆمپانیای روسیادا سەپاند و هاوکات ١٠ دیبلۆماتکاری ڕوسیایى لە وڵاتەکەی دەرکرد.
لە بەرامبەردا، وهزارهتی دهرهوهی رووسیا، رایگهیاند، به باڵیۆزی ئهمهریكایان له مۆسكۆ وتووه، بهم نزیكانه وهڵامی سزاكانی واشنتن دهدهنهوه.