51 کۆچبەر لەکاتی گەڕاندنەوەیان لە یۆنانەوە بۆ تورکیا رزگارکران

  2021-04-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
51 کۆچبەر لەکاتی گەڕاندنەوەیان لە یۆنانەوە بۆ تورکیا، لەلایەن تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رزگارکران.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە شارۆچکەی ئایڤاجک سەربە پارێزگای چاناککالە لە تورکیا، ٥١ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن یۆنانەوە ناچارکرابوون رووبکەنەوە تورکیا، رزگارکران .

روونیشیانکرەوە، تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، گرووپێک کۆچبەریان لەسەر بەلەمێکی چووپی لە نزیک کەناراوەکانی کادرگا برونو بینیوە، دواتر هەستیانکردەوە کە گیانیان لە مەترسیدایە، بۆیە دەستبەجێ دەستبەکاربوون و رزگاریان کردوون.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای تەواوبوونی رێکاری یاسایی لەگەڵ کۆچبەرەکان، رادەستی ناوەندی گەڕاندنەوەی بیانییەکانی شارۆچكەى ئایڤاجیک کران.



ڕیکلام