کتێبی ژووری ژنە ڕووتەکان چاوە شاراوەکەی پیاوی کورد

  2021-04-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

ڕێگە پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیرییە و چەند نووسەرێک لە شاری هەولێر دایانمەزراندووە،  لە میانی ئەو پڕۆژەیەدا چەند کتێبێکی لە بوارە جیاوازەکانی فیکر و ڕەخنەدا چاپ دەبن، کە نوێترین کتێبی نووسەر (پێشرەو عەبدوڵڵا ) یەکێکە لەو کتێبانە .

سەبارەت بە کتێبەکەی نووسەر (پێشڕەو عەبدوڵڵا) وتی: کتێبەکە وەک یەکێک لەو سەد نامیلکە فکری و ڕەخنەییەی پڕۆژەی ڕێگە، هەوڵێکی دەروونشیکارانەیە بۆ تێگەیشتن لە پانتایی خەیاڵی پیاوی کورد و ئەو ژوورە نهێنییەی کە پڕیکردووە لە وێنەی ژنی ڕووت و وێنەی چەپێنراو. چون تێگەیشتن لەم ژوورە و خستنە بەر ڕۆشنایی ئاگایی، هەم هێزەکەی کەم دەکاتەوە هەم ئاگایی دەگاتە شوێنێکی تاریکی ناخودئاگای پیاوی کورد، بەمەش ڕێگەیەک بۆ گۆڕان و لەدایکبوونی پیاوێکی نوێ دێتە ئاراوە، کە ئیتر تەنها و تەنها ژن وەک جەستەیەکی پۆڕنۆگرافی نیگا نەکات، بەڵکو مرۆڤێک هەیە کە خودان خەون و hێز و توانای گرنگە بۆ ژیان بۆ ئاشتی .

پاشان سەبارەت بە ناوەڕۆکی کتێبەکەی زیاتر دوا و وتی: hەوڵیشم داوە کە چۆنییەتی بیرکردنەوەی ژنانی کورد دیاری بکەم سەبارەت بە پیاوان و ئایا ژنی کورد چی لە پیاوی دەوێت؟ hەڵبەت ئەم نووسینە hەوڵێکی شێلگیرانەیە بۆ تێگەیشتن لە خەیاڵی مرۆڤی کورد، بەhیوایەی توانیبێتم بەشێکی تاریکی ناخودئاگام hێنابێتە بەر ڕۆشنایی خودئاگا .

شایەنی ئاماژەیە پێشڕەو عەبدوڵڵا نووسەرێکی بواری فیکر و ڕەخنەیە و لەو بوارانەشدا خاوەنی چەندین کتێب و وتار و کۆڕ و سیمینارە.



ڕیکلام