دادوەرێکی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە پەنابەرێکی عێراقی ڕادەستی بەغدا بکاتەوە

  2021-04-23  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادوەرێکی ئەمریکا ڕەتیکردەوە پیاوێکی عێراقی تۆمەتبار بەتوانی کوشتن لە بەرژەوەندی ڕێکخراوی داعش ڕادەستی بەغدا بکاتەوەنچونکە بەگوێرەی ئەو بەڵکانەی کە لە مۆبایلەکەیەوە وەرگیراوە، دەرکەوتووە لە کاتی روداوی کوشتنەکەدا لە تورکیا بووە.

لە ساڵی ٢٠١٨وە وەزارەتی دادی ئەمریکا لە هەوڵی ڕادەستکردنەوەی  (عومەر عەبدولستار ئەمین)ە، بە گوێرەی پەیماننامەی نێوان ئەمریکا  و بەغدا.

عومەر عەبدولستار لە ساڵی ٢٠١٢ وە هەڵاتووە بۆ تورکیا و لە ساڵی ٢٠١٤ وە وەک قوربانییەکی دەستی تیرۆر مافی پەنابەرێتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەرگرتووە.

بەڵام سکاڵاکاران دەڵێن عومەر عەبدولستار لەو مانگەدا گەڕاوەتەوە بۆ عێراق، بە ئامانجی کوشتنی ئەفسەرێکی پۆلیس لە شارۆچکەی ڕاوەی سەر بە پارێزی ئەنبار، کاتێک کەوتووەتە دەستی داعش و ، دوای پینج مانگ لەو روداوە گەڕاوەتەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ ئەوەی وەک پەنابەر جێگیر ببێت.

بە گویرەی لێکۆڵینەوەکانی دادوەر (ئادمۆند برینان) تۆماری مۆبایلەکەی عومەر گرنگترین خاڵی یەکلاکەرەوەی تێدایە، چونکە لە ڕۆژی روداوی کوشتنەکەدا لە تورکیا بووە نەک لە عێراق.

بەو هۆیەشەوە برینان داوای سکاڵاکاران و داواکاری گشتی رەتدەکاتەوە عومەر ڕادەستبکرێتەوە، بۆیە بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکردووە و حکومەش قابیلی پێداچوونەوە نییە.

چەند ڕاپۆرتێکی پێشتری دادگا ئاماژە بەوە دەکەن، تیمی هاوبەشی دژایەتیکردنی تیرۆری سەر بە نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٦دا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ عومەر کردووە، دواتر بۆ تیمەکە ئاشکرا بووە، بەشداری تاوانەکەی کردووە.

سەرباری ئەو هەوڵانەش عومەر توانیویەتی لە ئامێری تاقیکردنەوەی درۆکردندا دەربازی بێت، جگە لەوەش نوسرا و بەڵگەنامەکانی تایبەت بە هاتنی بۆ ئەمریکا، دەریدەخەن لە کاتی روداوی ئەو کوشتنەی کە دراوەتە پاڵی ناوبراو لە تورکیا بووە.

لە لایەکی ترەوە دەسەڵاتدارانی عێراق ڕایدەگەیەنن، عومەر یەکێک بووە لە سەرنشینەکانی ئەو کاروانەی کە لە چوار ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو، کاتێک تەقەیان کردووە لە ماڵی (ئیحسان عەبدولحەفیز جاسم) ئەفسەری پۆلیس لە قەزای ڕاوە.

دەسەڵاتدارانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکەن، عومەر فیشەکیکی ناوە بە سەرنگی ئەو ئەفسەرە پۆلیسەوە.

بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی کە عێراق پێشکەشی دادگاکەی کردووە، عومەر ڕووبەڕووی سزای لە سێدارەدان دەبێتەوە، ئەگەر رادەستی عێراق بکرێتەوە.



ڕیکلام