لاهور شێخ جەنگی: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ شاندی ئەمریکا جەتمانکردنەوە لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد

  2021-05-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختمانکردەوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دوور لە دەستتێوەردان و بەردەوامیدان بە ڕۆڵی ئەمریکا بۆ پاریمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، پێشوازیانکردووە لە شاندێکی باڵای ئەمریکا، کە پێکهاتبوو لە دیرێک شولیت ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، جوی هود یاردەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک و خاتوو دانا سترول جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست شاندی یاوەریان.

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆیەکی جدی و هەمەلایەنە کرا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ڕێوشوێنەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

جەختیشیکردووەتەوە، لە بەردەوامی ڕۆڵی ئەمریکا بۆ یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکاندا، پێزانینی خۆشیان دەربڕی بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە ئەمریکا هەیبووە لە یارمەتیدان و پشتیوانیکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە جەنگی دژەتیرۆردا، پێویستیی بەردەوامبوون و ئەنجامدانی کاری ھاوبەشیان دووپات کردەوە، بە تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و لەناوبردنی شانە نوستووەکانیان لە وڵاتدا.

هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە "ڕوانینی خۆمان لەبارەی دۆخی ئێستا و کێشە و قەیرانەکان و ڕێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی و ئەمنییەکانمان بۆ وەفدی ئەمریکا خستەڕوو".

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە لاهور شێخ جەنگی جەختیکردووەتەوە لە یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی ناکۆکی و گرژییە سیاسییەکان و بە فاکتەرێکی گرنگیان دانا بۆ برەودان بە پڕۆسەی سیاسی بەهێزی پێگەی کورد لە بەغدا، لەو ڕووەشەوە پێکھێنانی بەرەیەکی نیشتیمانی فراوانمان بە گرنگ زانی بۆ یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی لەبارەی ئەو بابەتانەی ڕەھەندی نەتەوەیی و نیشتیمانییان ھەیە .

دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش، هاوسەرۆکی یەکێتی جەختیکردەوە لە گرتنەبەری زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش و پەنابردن بۆ دەستوور تاکە ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانە لە نێوان ‌‌حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، بە تایبەت کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان، کە ئێستا بە هۆی هەڕەشەکانی داعشەوە هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە ژیانیان لە مەترسیدایە .

لە کۆتایی وتەکانی لاهور شێخ جەنگی سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق، جەختیکردەوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دوور لە دەستتێوەردان کردەوە . ، لە بەرامبەریشدا شاندەکەی ئەمریکا جەختیان کردەوە لە سەر بەردەوامی ئەرکەکەیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پابەندبوونی وڵاتەکەشیان بۆ پشتیوانیکردنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و بەگژداچوونەوەی تیرۆر و بەھێزکردنی ئابووری و بەردەوامی کاری پێکەوەیی لە چوارچێوەی بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا لە تەواوی بوارەکاندا.

ئەمڕۆ لەگەڵ هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیمان کرد لە وەفدێکی باڵای حکومەتی ئەمریکا کە پێکهاتبوو لە دیرێک شولیت ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، جوی هود یاردەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک و خاتوو دانا سترول جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وەفدێکی یاوەریان .

لە دیدارێکدا کە هەریەک لە د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەردار هەرکی ئەندامی سەرکردایەتی و پۆڵاد شێخ جەنگی فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆر ئامادەی بوون، گفتوگۆیەکی جدی و هەمەلایەنە کرا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ڕێوشوێنەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا .

جەختمانکردەوە لە بەردەوامی ڕۆڵی ئەمریکا بۆ یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکاندا، پێزانینی خۆشمان دەربڕی بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە ئەمریکا هەیبووە لە یارمەتیدان و پشتیوانیکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە جەنگی دژەتیرۆردا، پێویستیی بەردەوامبوون و ئەنجامدانی کاری ھاوبەشمان دووپات کردەوە بە تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و لەناوبردنی شانە نوستووەکانیان لە وڵاتدا .

ڕوانینی خۆمان لەبارەی دۆخی ئێستا و کێشە و قەیرانەکان و ڕێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی و ئەمنییەکانمان بۆ وەفدی ئەمریکا خستەڕوو .

جەختیشمان لە هەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کردەوە بۆ یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی ناکۆکی و گرژییە سیاسییەکان و بە فاکتەرێکی گرنگیان دانا بۆ برەودان بە پڕۆسەی سیاسی بەهێزی پێگەی کورد لە بەغدا، لەو ڕووەشەوە پێکھێنانی بەرەیەکی نیشتیمانی فراوانمان بە گرنگ زانی بۆ یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی لەبارەی ئەو بابەتانەی ڕەھەندی نەتەوەیی و نیشتیمانییان ھەیە .

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، دووپاتمان کردەوە کە گرتنەبەری زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش و پەنابردن بۆ دەستوور تاکە ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانە لە نێوان ‌‌حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بە تایبەت کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان کە ئێستا بە هۆی هەڕەشەکانی داعشەوە هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە ژیانیان لە مەترسیدایە .

سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق، تەئکیدمان لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دوور لە دەستتێوەردان کردەوە .

وەفدەکەی ئەمریکاش جەختیان کردەوە لە سەر بەردەوامی ئەرکەکەیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پابەندبوونی وڵاتەکەشیان بۆ پشتیوانیکردنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و بەگژداچوونەوەی تیرۆر و بەھێزکردنی ئابووری و بەردەوامی کاری پێکەوەیی لە چوارچێوەی بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا لە تەواوی بوارەکاندا .



ڕیکلام