لەگەڕەکی قودسی پارێزگای کەرکوک پزیشکێکی پیاو بەهۆی ناکۆکیەوە خێزانیەوە تەقە لە هاوسەرەکەی دەکات کە بە هەمان شێوە پزیشکە و برینداری دەکات.
عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، پزیشکێک بەناوی (فیراس دەحام عەماش) کە لەنەتەوەی عەرەبە بەبەکارهێنانی چەک تەقەی لە هاوسەرەکەی خۆی دەکات ، کە بە هەمان شێوە پزیشەکە و بەسەختی برینداری دەکات.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکردن هەوڵەکە بۆ کوشتنی هاوسەرەکەی بووە و ٣ فیشەکی پێوەیە لە بەشی سکییەوە و لە ئێستادا ئەو ژنە پزیشکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و تەندروستی ناجێگیرە.
وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد فیراس کە بەهەمان شێواز پزیشکە بەهۆی کێشەی خێزانیەوە پەنای بردوەتە بەر بەکارهێنانی چەک بۆ کوشتنی هاوسەرەکەی کە ناوی (ڕەغداء حسێن تەقی هەزاعە) و پزیشکە لەنەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری لەکەرکوک.
باسی لەوەش کرد ئەو دوو پزیشکە هەردوکیان لەنەتەوەی عەرەبن ودانیشتووی گەڕەکی قودسن لەپارێزگای کەرکوک و ژنەکە لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٧.