بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان لەبازگەی دەربەندیخان دووتۆمەتباری هەڵاتوو لەیاسایان دەستگیرکرد.
ڕۆژی ٢٠٢٥/٦/٢١ بەهۆی دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی شەڕ لەنێوان (سێ) هاوڵاتی لەقەزای خانەقین ڕوودەدات و کەسێک بەچەقۆ لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە دەکوژرێت و دەستبەجێ شوێنی ڕووداوەکە بەجێ دەهێڵن و هەڵدێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەبازگەی دەربەندیخان هەردوو تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی قەزای خانەقین دەستگیربکەن.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی( ٤٠٦ )لەیاسای سزادانی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.