چەند هێرشێکیی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە کوشتن و برینداری لێکەوتەوە

  2021-05-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوێنێ دووشەمە چەند موشەکێکی ئیسرائیلی ئاسمانی غەزەی گرتەوە دوای ئەوەی حەماس بەرپرسیارێتی خۆی دەربڕی بۆ هێرشەکانی سەر ئیسرائیل.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەزە زیاتر لە 20 کەس بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەزە گیانیان لەەدەستداوە

بەپێی وتەکانی وەزیری تەندروستی لە غەزە 10 لە قوربانیەکان منداڵن

لە چەند رۆژی رابردوودا ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین سەریهەڵداوەتە و دوای چەند هێرشێکی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە شەوی 27ی رەمەزاندا بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا کە تیایدا بە سەدان موسوڵمان نوێژیان دەکرد، حەماس هەڕەشەی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و چەند هێرشێکی دژبەیەک لەو کاتەوە لە نێوان هەردوولا تەشەنەیان کردووە

هاوکات پەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل رایانگەیاندووە، خۆیان بۆ رووبەروبووبونەوەی دیکە ئامادە دەکەن لە چەند رۆژی رابردوودا و هەوڵی فراوانکردنی یەکە سەربازیەکانیان دەدەن لە هەوڵی نیشاندانی ئەوەی ئیسرائیل بەهیچ جۆرێک رێگەنادات هێرش بکرێتە سەر خاکی و هاوڵاتیانی



ڕیکلام