سۆرانی  |  بادینی  |  English      

حکومەتی هەرێم: سبەینێ چوارشەممە دەوامی فەرمییە

  2021-05-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەوامی فەرمییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، تەنها ڕۆژی پێنجشەممە جەژنە و دەبێتە پشوو.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوەشکراوە، هەفتەی ئایندەش لە ڕۆژی یەکشەممە ١٦/٥ دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینین مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی نەتوانراوە مانگ ببینرێت، سبەینی چوارشەممە تەواوکاری مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە و ڕۆژی پینجشەممە یەکەم ڕۆژی چەژنی رەمەزانی پیرۆزە.