کۆمپانیایەک 10 هەزار دۆلار دەدات لە بەرامبەر تامکردنی پەنیردا

  2021-06-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیایەکی بەریتانی ڕایگەیاند، بڕی ١٠ هەزار دۆلار دەدات بە کەسێک لەبەرامبەر تامکردن و خواردنی پەنیردا.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت بەریتانی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای (ویسیس) لێپرسراوێک بە ناونیشانی (بەرپرسی پێکهاتەی پەنیر) دادەمەزرێنێت ، بۆ کارکردن لەگەڵیان بە مەبەستی خواردنی پەنیر.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسی کاندیدکراوی سەرکەوتوون بۆ ماوەی یەک ساڵ موچە وردەگرێت، لە بەرامبەردا چەند ژەمێکی خواردنی سوک دەخوات و تامە نوێیە نهێنییەکانی پەنیر تاقی دەکاتەوە.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی " تۆ دەزانیت لە ساڵی ٢٠٢٠

دا بەزۆری سەیری تیک تۆک و ئینستاگراک و فەیسبوکت کردووە، ئێستا کاتی ئەوەیە تواناکانت بەکار بهێنین لە ماوەی کەرەنیتن کردندا بۆ ماویە ساڵێک، بۆ کارکردن لەگەڵ تیمی بە بازاڕکردن بە مەبەستی تامکردنی پەنیری تایبەت کە لە داهێنراوەکانی ئێمەیە".

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پاداشتی کارەکەت ١٠ هەزار دۆلارە، لەگەڵ دابینکردنی پەنیری (ویسبس) بە بڕی دیاری نەکراو بۆ ماوەی ساڵێک.

کۆمپانیا لە وەرگرتنی کەسەکان و پێشکەشکردنی داواکانیان، پشت دەبەستێت بە رێگایەکی نوێ، ئەویش لەڕێگەی ناردنی نوکتەیەکەوە لەسەر پەنیر، بۆ ئەو کەسانەی کە بایەخ بە کارەکە دەکەن.

کۆمپانیاکە لە ڕۆژی ١٧ مانگی تەموزەوە تا ٢٧ی ئاب داخوازییەکان وەردەگرێت.

 



ڕیکلام