بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە چوار کەس لە پشدەر شەهیدبوون

  2021-06-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە لە دێیەکی سنوری پشدەر چوار کەس شەهیدبوون.

بەکر بایز قایمقامی قەزای پشدەر بە تۆری هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی هەڵشۆ کرد کە چوار کەسی تێدابووە و دەستبەجی گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە لەنێوان گوندەکانی دێگە و کانی لانی قەزای پشدەر کراوەتە ئامانج و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنەکە و ئەگرێکى زۆریش لەو ناوچەکە کەوتووەتەوە.



ڕیکلام