بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دەڤەری ڕاپەڕین رایگەیاند، لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا، هاوڵاتییەکی کە پیشەی شوانکییە گیانی لەدەستدا و شوانێکی تریش بە سەختی بریندار بوو .
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی ڕاپەڕین، کەمێک پێش ئێستا ماتۆڕسکیلێک لە دەروازەی قەڵادزێ وەرگەڕاو بەهۆیەوە شۆفێرەکەی بەناوی ( خ . م. ع ) لەدایک بووی ساڵی 2002 پیشەی شوان دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا، سەرنیشینەکەی دیکەش کە لەگەڵیدا بووە هەر شوان بووە بە سەختی بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەشی بەڕێکراوە بۆ سلێمانی .
پۆلیسی ڕاپەڕێن لە زاری کەسوکارەکەیەوە بڵاویکردەوە، کوڕەکەیان و سەرنشینەکەی لە سنوری قەڵادزێ شوانکاریان بۆ مەڕدارێک کردووە، بەوتەی مەڕدارەکەش وەکوو هەموو ڕۆژێک ئێواران گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام لە ڕێگا وەرگەڕاون و یەکێک لە شوانەکانی گیانی لەدەستداوە و یەکێکی تریش بریندار بووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە .