سەباح هەورامی بەرێوەبەری گشتى تەندروستى سلێمانی ڕایگەیاند، شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای خەرج نەکردووە .
سەباح هەورامی ڕاشیگەیاندووە، هەموو کۆمپانیاکانی دەرمان هێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوا ڕاگرتووە، دەشڵێت، هەتا ئەو کاتەی پارەی سلێمانی بەکاردەهات بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک، پارەی دەرمان بە تەواوی دەدرا, بەڵام کاتێک بریاردرا پارەی بانکی سلێمانی تەنها بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەکاربێت ، بریاردرا پارەی کۆمپانیاکان بکەنە تەنها (٪٢)
بەرێوەبەری گشتى تەندروستى سلێمانی ئەوەشی وتووە، نەخۆش هەیە لەم هەفتەیەدا (٢٠) ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان بە تەنها بۆ ٢١ ڕۆژ .
باسی لەوەشکردووە، خێزان هەیە لەم هەفتەیەدا سەیارەکەی فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەکەی نەکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەى چەند ڕۆژێکە نەخۆشان و دکتۆر و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی هیوا چەند جارێک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەڵام تا ئیستا حکومەت نەهاتووە بە دەم داواکەیانەوە.