لەسەر قسەکانی دەربارەی هەڵبژاردنەکان مالکی هێرشی کردە سەر بلاسخارت

  2021-07-29  | 
دیدارێکی پێشتری نێوان مالکی و بلاسخارت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ھێرشی کردە سەر جینین بلایخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەبارەت بە لێکداوانەکانی لەسەر ھەڵبژاردنەکان .

مالکی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەوبارەیەوە رایگەیاند، پێدەچێت بلاسخارت پێویستی بەوەیە کە بزانێت رۆڵی چییە وەک لێپرسراوی یۆنامی لە عێراق و جموجوڵەکانی نویٍنەرایەتییەکەش لەسەر داخوازی حکومەتی عێراقییە و دەسەڵاتی ئەوەی نییە دەستوەردان بکات لە کاروباری ھەڵبژاردنەکان، تەنھا بەو شێوەیە نەبێت کە کۆمسیۆن پێویستییەتی .

مالکی ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆڵی بلاسخارت ڕەتدەکەنەوە سەبارەت بە دواخستنی ھەڵبژاردنەکان .

ئەو وتانەی ھەریەکە لە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و مالکی دەربارەی ھەڵبژاردنەکان لە کاتێکدایە، دەنگی دەاخستنی ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق ماوەیەک قسە و باسی لەسەر دەکرێت، بە تایبەت دوای کشانەوەی چەند لایەنێکی سیاسی عێراقی، لە دیارترینیان موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر .

   



ڕیکلام