سروە عەبدولواحید: کەس نازانێت داهاتەکانی هەرێم لە نەوت و ناوخۆ و باج و گومرگەکان لەکوێن

  2023-02-07  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: بڕوایەکی پتەومان هەیە دادگای فیدراڵی تەرازوویەکی دادپەروەرانە دەبێت و بڕیارەکانیشی یەکلاکەرەوە دەبێت، هەوڵ دەدات حەق بچەسپێنێت.


سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ لە دانیستنی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:لە هەرێمی کوردستان ئازادیەکان پێشێلدەکرێن، چالاکوانان دەستگیر دەکرێن، کەناڵە تەلەفزیۆنیەکان دادەخرێن و دەسوتێندرێن

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕوایەکی پتەومان هەیە دادگای فیدراڵی تەرازوویەکی دادپەروەرانە دەبێت و بڕیارەکانیشی یەکلاکەرەوە دەبێت، هەوڵ دەدات حەق بچەسپێنێت،پێشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکرێت و رێزی دەنگدەران ناگیرێت 

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ باسی لەوەشکردوە، کەس نازانێت داهاتەکانی هەرێم لە نەوت و سامانە سروشتیەکان و داهاتی ناوخۆ و باج و گومرگەکان لەکوێن، مەلەفی نەوتی هەرێم بەدەست شەخسەوەیە نەک دامەزراوەی نیشتمانیی.

سروە عەبدولواحید راشیگەیاندوە، لە کوردستان ھهێزی نیشتمانی بوونی نیە، بەڵکو هێزی حزبەکان هەیە، دەسەڵاتداران هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ناکەن و موچەی فەرمانبەران نادەن لەکاتێکدا باج و رسومات زیاد دەکەن