هێزەکانی ئەمریکا لە حەسەکە کرانە ئامانج

  2023-03-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەحەسەکە بەدرۆن هێرشکرایە سەر ھێزەکانی ئەمریکا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێک کوژراو پێنج سەرباز و بەڵێندەرێکی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە شاری حەسەکە لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا هێرشێکی بۆ سەر دامەزراوەی چاککردنەوە لەناو بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراوە و بەڵێندەرێکی تر و پێنج سەربازی ئەمریکیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا زانیویەتی کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی هێرشەکەی ئەنجامداوە دروستکراوی ئێران و لەلایەن گروپە چەکدارەکانی ئێرانیشەوە لە سوریا ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا کراوە، جەختیشکردوەتەوە، هەر دوای ھێرشەکە رێگەدراوە بە ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە بۆسەر بارەگای گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سوریا.


ڕیکلام