مایکڵ ڕۆبن: دەسەڵاتی مەسرور بارزانی ناجێگیرە

  2023-03-31  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوسەرێکی دیاری ئەمریکا لە نوسینێکیدا هۆشداری دەداتە مەسرور بارزانی و دەڵێت، دەسەڵاتی مەسرور ناجێگیرە، کوردەکان بە ئەندامانی خێزانی بارزانیشەوە دەڵێن، بە گۆشەگیربوونی مەسعود بارزانی لە سەری ڕەش کێشەکان ئاڵۆزتربوون

مایکڵ ڕۆبن، نوسەری ئەمریکی لە وتارێکدا دەڵێت، مانگێکی خراپ بوو بۆ کوردستانی عێراق، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی سەربە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی سزایەکی بەبەهای ١.٦٥ ملیار دۆلار بەسەر برازای مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتیدا سەپاند، جگە لەوەش لە بەرژەوەندی عێراق حوکمێکی بەبەهای ملیاران دۆلار دەرکرد دژی تورکیا، ئەویش لەڕێی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، چەند پارێزەرێکی عێراقی پێیانوتم، یەکێک لە هۆکارەکانی بڕیارەکە ئەوەیە کە مەسعود بارزانی ئامادەنەبووە گرێبەستی مامەڵە تایبەتەکانی بداتە دادگای ناوبژیوان.

مایکڵ ڕۆبن دەشڵێت "لە ساڵی ٢٠٢٠  پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک دانی بەوەدانا، هۆشیار زێباری، مامی مەسعود بارزانی و وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق، لەگەڵ فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەستاون بە هەڵبەستنی چەند چیرۆکێک بۆ شێواندنی سومعەی من".

هەر لەو وتارەدا ڕۆبن باسی لەوەکردووە "دەسەڵاتی مەسرور ناجێگیرە، کوردەکان بە ئەندامانی خێزانی بارزانیشەوە دەڵێن، بە گۆشەگیربوونی مەسعود بارزانی لە سەری ڕەش کێشەکان ئاڵۆزتربوون، وینپرۆپ ڕۆجەرس، نوسەری ئەمریکی کە دانیشتووی کوردستانی عێراقە و ڕاپۆرتەکەی لە فۆرین پۆڵسی بڵاوبوەتەوە ڕاست دەکات، ماڵە کارتۆنییەکەی کوردستانی عێراق دادەڕمێت، تۆمەتی هاوڕەگەزخوازی لەوانەیە لەلای مەسعود و مەسرور ئاسان بێت، بەڵام عەقڵیەتی ناوخۆیی ئەوان وادەکات هەموو خێزانی بارزانی لەسەر شانۆی جیھانیی وەک گەمژەیەک دەرکەون".


ڕیکلام