تادرەنگانی شەوی ڕابردوو مشت و مڕەکان گەرمبوون بۆ رازیبوونی حکومەتی عێراق کە دەست لە دۆسییەی نەوتی هەرێم و ئابورییە سەربەخۆکەی هەڵبگرێت، بەڵام بەفشاری عێراق و بە ناوبژیوانی ئێرانییەکان شەوی رابردوو حکومەتی هەرێم رازیکرا دۆسییەی نەوت رادەستی بەغدا بکات و کۆتایی بە فرۆشتنی نەوت بهێنێت بە سەربەخۆیی
بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان کە لەسەرچاوەی تایبەتەوە پشت راستکراوەتەوە، شەوی رابردوو بە ئامادەبوونی ئیسماعیل قائانی فارماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کە بەشداری کۆبوونەوەیەکی فراوانیکردوە لە ماڵی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و لایەنی حکومەتی عێراق و نوێنەری حکومەتی هەرێم ، تواندراوە رێککەوتنی سەرەتایی لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکرێت و حکومەت پابەند بکرێت بەم خاڵانەی خواردەوە:
هەرێم رازیە بەوەی نەوەتەکەی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات
حکومەتی هەرێم رازیبوە حکومەتی عێراق لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ ئەوەی چاودێری پرۆسەی هەناردەکردن و فرۆشتن و داهاتی نەوت بکات
دانانی هەژماریکی بانکی بۆ داهاتی نەوت، بەڵام حکومەتی عێراق چاودێری بکات
حکومەتی عێراق رازیبوە پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ بدرێت بە کورد، چونکە کۆمپانیاکە نوێنەری کوردی تێدا نیە