وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبا لە هەرێم گران نابێت

  2023-05-25  | 
دۆسیە:  حکومەتی هەرێم
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەبارەی دەنگۆی گرانبوونی نرخی کارەبا لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، " کرێی کارەبا بۆ هاووڵاتیان لە هەموو شوێنێک بە بازاڕ و ستییە ئاساییەکانیشەوە هەمان نرخی پێشووە".

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: کرێی کارەبا بۆ هاووڵاتیان لە هەموو شوێنێک بە بازاڕ و ستییە ئاساییەکانیشەوە هەمان نرخی پێشووە.

ئاماژەی بەوەشداوە: تەنیا بۆ ستییە گرانبەهەکان بە سیستەمی پریپەید و  هەر کیلۆواتێکی کارەبا بە ١٥٦ دینار دەبێت.




ڕیکلام