بریکاری وەزارەتی دادی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری لەھەرێمی کوردستان لوتکەی بێڕێزیکردن بوو بەرامبەر سەروەری یاسا، دەشڵێت، کۆبوونەوەکە تەواو نایاساییە.
دەقی راگەیەندراوەکە...
باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى پێشێلی یاسا ده‌كات
ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری لەهەرێمی کوردستان لوتکەی بێڕێزیکردن بوو بەرامبەر سەروەری یاسا و کۆی دامەزراوەکان کەوتنە ژێر پرسیارەوەو هیچ مانایەک بۆ سەروەری یاسا نەمایەوە لە کاتێکدا لە ناو دامەزراوەی دەسەڵاتی دادوەری دا بە ئاشکرا پێشێلی یاسا کرا.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بۆ سوێند خواردنى دوو له ئه‌ندامانى كۆمیسیاران ئه‌نجامدراوه ته‌واو نایاساییه و به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى ته‌واوى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى یان سێ له‌سه‌ر چوارى ئه‌ندامان وته‌واو نه‌بوونى نیساب بۆ كۆبوونه‌وه و بڕیاردان ئه‌وه پێچه‌وانه‌ى مادده‌ی سی و سێیه‌م له بڕگه‌ى دووه‌مه.
كه‌له مادده‌ى سی و سێیه‌م له بڕگه‌ى دوو هاتووه ئه‌نجومه‌ن به‌لایه‌نى كه‌مده‌بێت مانگی جارێك كۆببێته‌وه سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتى پێویست داواى كۆبوونه‌وه بكات و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك یان ئه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ده‌كات به‌لایه‌نی كه‌م سێ له‌سه‌ر چواریى ئه‌ندامانى ئاماده‌نه‌بوو، نابه‌سترێ و بڕیاره‌كه‌ش به زۆرینه‌ى ئه‌ندامه‌كان وه‌رده‌گیرێت.
من وه‌ك یاساناسێك هاوته‌ریب وه‌ك بریكارى وه‌زاره‌تى دادیش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌نایاسایی ده‌زانم ئه‌وه‌ش له‌داهاتوودا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوى سه‌روه‌ربوونى یاسا و بێ متمانه‌ى هاووڵاتیان به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه یاسایی و دادوهرىهكان له هه‌رێمی كوردستان.
شیلان عارف
بریکاری وەزارەتی داد