وەزیری کشتوکاڵ: لەمەودوا وەرگرتنی گەنم ئازاد دەکرێت لە سایلۆکان

  2023-05-29  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە هەرێمی کوردستان دەست دەکرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکاندا، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم دەڵێت، " بۆ لەمەودوا وەرگرتنی گەنم ئازاد دەکرێت لە سایلۆکان، جوتیاران دەتوانن گەنمەکانیان راستەوخۆ بەرهەمەکانیان تەسلیمی سایلۆکان بکەن".

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ رایگەیاند، "بۆ لەمەودوا وەرگرتنی گەنم ئازاد دەکرێت لە سایلۆکان، جوتیاران دەتوانن گەنمەکانیان راستەوخۆ بەرهەمەکانیان تەسلیمی سایلۆکان بکەن، بەپێی ئەو پشتیگریەی لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆیان دەکرێت."

وەزیری کشتوکاڵی دەشڵێت،  "بڕیاردرا بە کردنەوەی دەروازەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق بەرووی هەناردنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان".


ڕیکلام