سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی شەهیدی یەکێتییەوە بڵاوکردەوە.
ژیان:
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە رۆژی شەهیدی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەر شاخ و گرد و پێدەشتێکی ئەم کوردستانە، هەر گوند و گەڕەک و کۆڵانێکی ئەم وڵاتە بە خوێنی پیرۆزی شەهیدێک نەخشێندراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی شەهیدەکان پێمان دەڵێت یەکێتی حزبی شەهیدانە و موڵکی هەموو خەڵکی کوردستانە، رۆژی شەهیدی یەکێتی، رۆژی نوێکردنەوەی پەیمانە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.