وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕوانی بەغدان کە پشکی هەرێم لە نەوتی سپی بنێردرێت، هاوکات چەندین جار داوایانکردووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووە.
ژیان:
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە،" لە رێگەی تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی لەناو سەنتەری شاری هەولێر کراوە".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد،" لە چاوەڕوانی ناردنی نەوتی سپی حکومەتی عێراقین، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین نووسراومان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە، لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەباشی دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا پشکی هەرێم لە نەوتی سپی نەگەیشتووە".