دادگای فیدراڵی بڕیارێکی گرنگ لەبارەی هەرێمی کوردستان دەدات

  2023-12-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و داوادەکرێت پێنج ماددەی یاساکە بە نادەستووری دابنرێت.

ژیان:
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رۆژی یەکشەممە ٣/١٢/٢٠٢٣ سەبارەت بە سکاڵایەکی نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و زیاد جەبار ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە کە داوایان کردوە، دادگای فیدراڵی بڕیار بدات لەسەر ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە پێکهاتەکان و دیاریکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن.

هەر بەپێی خشتەی دانیشتنەکان، بڕیارە رۆژی دووشەممە ٤/١٢/٢٠٢٣ دادگای فیدراڵی، سەبارەت بە سکاڵایەکی "نەجاح حەسەن ئیبراهیم" کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە، کە لە سکاڵاکەیدا داوایکردووە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن پابەند بکرێت بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە پارێزگای کەرکوک تا ئەو کاتەی وردبینی لە لیستی تۆماری دەنگدەراندا دەکرێت.


ڕیکلام