پاش لەکارکەوتنی سیستمی کارەبا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان سەرچاوەیەک لەوەزارەتی کارەبا دەڵێت، کوژانەوە گشتیەکەی کارەبای هەرێمی کوردستان هیچ پەیوەندی بەفشارو خواستی بەکارهێنانەوە نەبووە و لەڕێگەی ئەوهێڵەی کارەبای هەرێمی کوردستانی بەعێراق پێفرۆشراوە کارەبای هەرێم هاککراوە.
ژیان:
لەسەر کوژانەوەی گشتی کارەبای هەرێمی کوردستان کە لە رۆژی ٣٠/١١/٢٠٢٣ روویدا، سەرچاوەیەکی ئاگادار پشتڕاستی دەکاتەوە و دەڵێت، کاتێک کوژانەوەی گشتی ڕودەدات کەلەوەرزی سەختی زستان یان هاویندا فشاری زۆر لەسەر وێستگەکان دروست هێڵەگشتیەکان دەکەون کوژانەوەی گشتی دروست دەبێت.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، سەرەتا لەکاتژمێر ٥:٠٠ ی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەمە ، هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر کەوتن ئەمەش کێشەی بۆ زۆربەی ویستگەکان دروستکردو زۆربەی فیدەرەکانی کە لەئیشدابوون کەوتن ،لەکاتژمێر ١و ٢٠ خولەکی شەو بەتەواوی کارەبا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان کوژایەوە، وەک ئەوەی لەڕاگەیاندراوەکەی کارەبای سلێمانیدا هاتبوو کە بەهۆکارێکی نادیار کوژانەوەی گشتی ڕویداوە .
ئەوەشدەخاتەڕوو، دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد دەرکەوت کە لەڕێگای ئەو هێڵەی کەکارەبای هەرێمی کوردستانی بەعێراق پێفرۆشراوە کارەبای هەرێم هاککراوە بۆئەوەی زیاتر لەو ٨٠٠ مێگاوات کارەبایە وەربگرن کە لە هەرێمی کوردستانیان کڕیوە ، چونکە هەرێمی کوردستان ئاستی بەرهەمهێنای ٣ هەزارو ٨٠٠ مێگاواگە بەڵام خواستی بەکارهێنانی دەگاتە ٥ هەزارو ٦٠٠ مێگاواگ ، ٨٠٠ مێگاواگی لەو ٣ هەزارو ٨٠٠ مێگایە فرۆشتووە بەعیراق کاتێک هاککراوە بەرگەی ئەو خووستە زۆرەی نەبوو بۆیە کوژانەوەگشتیەکەش نزیژەی ١٩ کاتژمێر خایاند.