وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: زیاتر لە نیوەی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە

  2023-12-03  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، لە سەرەتای پرۆسەی دابەشکردنی نەوتەوە، بڕی 151 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خێزانەکانی هەرێمی کوردستان دابەشکردوە، واتە 58٪ی خێزانەکانی هەرێم نەوتیان وەرگرتوە.

لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند،" وەزارەتەکەمان تاوەکو ئێستا 151 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکردووە، لەکۆی ئەو ژمارەیەش، نزیکەی 60 ملیۆن لیتر بەسەر هاوڵاتییانی هەولێردا دابەشکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد،" هاوکات نزیکەی 59 ملیۆن لیتر بەسەر هاوڵاتییانی سلێمانی و نزیکەی 32 ملیۆن لیتر بەسەر هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای دهۆکدا دابەشکراوە".

باسی لەوەشکرد،" تاوەکو ئێستا نزیکەی 756 خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون، کە دەکاتە زیاتەر ٪58ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان".


ڕیکلام