ئەمریکا وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە کە پێشتر کرابووە سەر بنکە سەربازیەکانیان لە عێراق

  2024-01-24  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی لە عێرق و سوریا کراوەتە سەر هێزە سەربازیەکانمان ئێمەش چەند بارگایەکی ئەو هێزانەمان بە ئامانج گرتوە.

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کرانەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، سێ بنکەیان لە عێراق بۆردوومان کردووە کە حزبوڵا و گروپە چەکدارەکانی تری سەر بە ئێران لە عێراق بەکاریانهێناوە بۆ راهێنان لەسەر بەکارهێنانی مووشەک و درۆن، هەروەها کۆگای چەکیش بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانجیان ئەوە نییە ئالۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر بکەن، بەڵام هەموو هەنگاوێکی پێویستیش بۆ پاراستنی بەرژوەندیەکانیان وهێزەکانیان لەناوچەکە دەگرنەبەر، ئۆپراسیۆنەکانی جزیرەی سەر بە حەشدی شەعبیش لە راگەیەندراوێکدا هێرشەکانی پشتراستکردەوە و رایگەیاند، چەند بارەگایەکیان لە ئەنبار و بابل رووبەرووی بۆردومان بونەتەوە و کوژراوێک و دوو بریندار هەن .

لەکاردانەوەی ئەو هێرشانەشدا، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، بە ئامانجگردنی بارەگاکانی حەشی شەعبی لە جەرف سەخر و قائیم، پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و هاوکار نابێت لەهێورکردنەوەی رەوشەکەدا.


ڕیکلام