بڕیاری پێدانی پارچە زەوی بە فەرمابەرانی سوودمەندنەبوو جێبەجێکرا

  2024-04-02  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری شارەوانی‌و گەشتوگوزاری هەرێم یەکەم کۆبونەوەی جێبەجێکردنی پلانی پێدانی پارچە زەوی بەڕوبەری ٢٠٠ یان ٢٥٠ مەتر بۆ فەرمانبەرانی سودمەندنەبوو ئەنجامدا.

ئەمڕۆ ساسان عەونی وەزیری شارەوانی‌و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرجەم سەرۆکی شارەوانییەکانی پارێزگاکان‌و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، وەک یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم، بۆ پێدانی زەوی بەفەرمانبەرانی سودمەندنەبوو.

ئەو کۆبونەوەیەش بۆ ئەوەیە، شارەوانییەکان ئامادەکاریی بۆ دابینکردنی پارچە زەوی بکەن، هەروەها لەکۆبونەوەکەدا، داوا لەوەزارەتەکان کراوە، لیستی موچەی فەرمانبەرەکانیان بنێرن بۆ ئەوەی ئەوکەسانە جیابکرێنەوە، کە لەحکوومەت سودمەندنەبون.

بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەو پارچە زەوییانەی بڕیارە لەلایەن حکومەتەوە بەفەرمانبەران بدرێن ڕوبەرەکەیان ٢٠٠ یان ٢٥٠ مەتر دەبێت.


ڕیکلام