12 کۆچبەری خەڵکی سووریا و رۆژئاوای کوردستان لە بیابانێکی جەزائیر لە رێگەی چوون بۆ ئەورووپا گیانیان لەدەستدا.
کۆمەڵەی غەوسی جەزائیر کە کاری گەران و بەهاناوە چوونە بڵاویکردەوە، تیمەکانیان ئۆتۆمبێلێکیان دۆزیوەتەوە، کە تەرمی 12کۆچبەریان دۆزیوەتە تێیدا و ناسنامەی تەرمەکانیش ئاشکراکراون و هاوڵاتی سوریا و رۆژئاوای کوردستانن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە نێوان تەرمەکاندا منداڵ هەیە، بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستداوە، جگە لەو كۆچبەرانەش تەرمی دوو جەزائیریش كە پێدەچێت شۆفێر و یاوەریان ببوون دۆزراونەتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، قوربانییەكان خەڵكی ناوچەكانی حەسەكە، حەلەب، رەققە و دیمەشقن لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا.