خوێندکارێکی نابینا بەکۆنمرەی 91 لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەرچوو

  2020-08-13  | 
هەولێر
خوێندکارێکی نابینا بەکۆنمرەی 91 لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەرچوو
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
خوێندکارێکی پۆلی ١٢ی وێژەیی کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەکۆنمرەی 91 دەرچووە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگەیاند، خوێندکار (محەمەد عەلی کەریم) لە پۆلی 12ی وێژەیی لە ئامادەیی ئەحمەدی خانی کوڕان لە ھەولێر، کە خاوەن پێداویستی تایبەتە و ئەگەرچی (نابینایە بە ڕێژەی 100%)، بەڵام توانی بە تێکڕای نمرەی  91 لە قۆناغی ئامادەیی دەربچێت.

شەوی رابردوو ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی راگەیاند.

لیستی یەکەمەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەخوارەوە :

١ -ڤانیا شێركۆ حەسەن فه‌ره‌ج – هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستی – كۆی گشتی نمره‌: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠

٢ - له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود – هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستی - كۆی گشتی نمره‌: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠

٣ حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محه‌مه‌ره‌شید - هه‌ولێر – زانستی - كۆی گشتی نمره‌: ٧٠٠تێكڕا: ١٠٠

٤ - ده‌ریا سلێمان عه‌لی تاهیر – دهۆك – زانستی - كۆی گشتی نمره‌: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠

٥ سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره‌: ٦٩٠ تێكڕا: ٩٨.٥٧

٦ ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لی – سلێمانی – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره‌: ٦٩٠ تێكڕا: ٩٨.٥٧

٧ - مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل – سلێمانی – خوێندنی ئیسلامی - كۆی گشتی نمره‌: ٨٧٤ تێكڕا: ٩٧.١١

٨ - حه‌سیبه‌ جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان – هه‌ولێر – ئاماده‌یی پیشه‌یی كشتوكاڵ - كۆی گشتی نمره‌: ٨٢٧ تێكڕا: ٩١.٨٩

٩ - زه‌ینه‌ب عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌یی گه‌شتوگوزار - كۆی گشتی نمره‌: ٧٦٠ تێكڕا: ٩٥

١٠ - میر ره‌حیم كه‌ریم حه‌مه‌ ساڵح – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌سازی - كۆی گشتی نمره‌: ٧٥٠ تێكڕا: ٩٣.75

١١ له‌نجه‌ هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان – سلێمانی - ئاماده‌یی بازرگانی - كۆی گشتی نمره‌: ٦٢٩ تێكڕا: ٨٩.٨٦ .



ڕیکلام