لیرەی توركیا بەهاكەی دابەزی

  2020-10-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی توركیا و جیهان لە دەستدانی نرخەكەی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر دۆلارێك بەرزبوویەوە بۆ 87.5 لیرەی توركی.


 بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە توركیا و جیهان، لیرەی توركی بەهاكەی دابەزی و 8.5 لیرەی توركی بەرامبەر بوو بە یەك دۆلاری ئەمریكی. 

 ئەو نرخەی لیرەی توركی لەمساڵدا نزمترین ئاستیەتی لە كاتێكدا لە سەرەتای ساڵی 2020دا نرخی هەر دۆلارێك لەخوار شەش لیرەی توركی مامەڵەی پێوە كرا بوو . 

دوێنێ یەكشەممە 25ی تشرینی دووەم، بەهای هەر دۆلارێك بەرامبەر بە دلیرە 7.90 لیرە بوو ئەمرشۆ جارێكی دیكە دابەزینی بەخۆیەوە بینیەوە، لە ئێٍستا توركیا لەگەڵ فەرەنسا كە ئەندامی یەكێتی ئەوروپایە لە ململانێیەكی راگەیاندنی توندایە، شارەزایانی دراویش لە ئاستی جیهاندا پێشبینی دەكەن دابەزینی بەهای لیرەی توركی بەردەوام بێت و تا كۆتایی ئەمساڵ بەهای هەر دۆلارێك نزیك دەبێتەوە لە 10 لیرە.


ڕیکلام