فەیلەسوفێکی فەرەنسی: موسڵمانەکان فێرمان دەکەن چۆن ڕوبەڕوی جیهانی مادیەت ببینەوە

  2020-10-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەیلەسوفێکی فەڕەنسی ڕایگەیاند، موسڵمانەکان خاوەنی ئەخلاق و هەستکردن بە شەرەف و موسڵمانەکان فێرمان دەکات چۆن رووبەڕوی مادیەت ببینەوە.

میشێل ئونفرای فەیلەسوفی فەڕەنسی کە بە کەسێکی بێ باوەڕ ناسراوە، لە پرۆگرامی ڕوبەڕوی بەناوبانگی تەلەفزیۆنی ئەو وڵاتە (Face à l’Info )  دەربارەی روداوەکانی ئەم دوایی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ئیسلام سیستمێکی ئازاد پێشکەش دەکات بۆ خۆڕزگارکردن لە جیهانی مادییەت و ئەوان وانەیەکی دژی مادیەتمان پێ دەدەن.

ئونفرای دەڵێت "موسڵمانەکان هەست و هۆشیارییەکیان هەیە بۆ شەرەف، کە دیارە ئەوەش شتێکی زۆر ناوازەیە لە ئەمرۆی خۆرئاوا.

لە بەشێکی وتەکانیدا ئەو فەیلەسوفە جەختیکردەوە، موسڵمانەکان خاوەنی کەرامەت و ئەخلاق و بەهای خۆیانن، پرسیاریش لە شەرعییەتپێدانی دەسەلاتی فەڕەنسا دەکات، کە ڕێگەی پێ دەدات بۆمبارانی چیاکانی ئەفغانستان بکات و خێزانەکان بێ ماڵ و حاڵ بکات و وێرانیان بکات.

ئەو فەیلەسوفە فەرەنسیە ئیدانەی هەڵوێستی حکومەتی وڵاتەکەی کرد بۆ داگیرکردنی ئەو وڵاتانەی کە هیچ زیانێکیان بە فەڕەنسا نەگەیاندووە، بە بیانووی چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ.

بە بڕوای ئەو فەیلەسوفە، هەموو ئەو کارانە ئامانجەکانی داگیرکاری و کارە بازرگانییە نوییەکان دەشارنەوە، لە کاتێکدا وڵاتانی موسڵمان و هەژار داگیر دەکرێت و دەبێتە هۆی مردنی هاوڵاتیانی مەدەنی



ڕیکلام