لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە دەربەندیخان نۆكەس برینداربوون

  2020-10-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سەنگاو نۆ كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەنگاو دوو ئۆتۆمبێل بەیەكیاندادا و لە ئەنجامدا نۆ هاوڵاتی برینداربوون. 

بەڕێوەبەرایەتیەكە روونیشیكردووەتەوە  سێ كەس لە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون و شەشەكەی دیكەشیان لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی دەربەندیخان چارەسەری پێویستی یان بۆ ئەنجام دراوە .





ڕیکلام