دادگای توركیا 3901 ساڵ زیندانی بەسەر 198كەسدا سەپاند

  2020-11-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ لە توركیا یەكێك لە گەورەترین پڕۆسەكانی دادگایی تایبەت بە هەوڵی كودەتاكەی 15ی تەمموزی 2016 بەڕێوەچوو كە نزیكەی 500 كەس دادگایی كران.


لە دادگاییەكەی ئەمڕۆدا ئەو ئەفسەر و فەرماندانە سزادران كە بە وتەی داواكاری گشتی هەوڵیانداوە سەرۆكی توركیا بكوژن لە كاتیچكدا كگودەتایان ئەنجامداوە. 

حكومەتی توركیا ئەو كەسانەی تۆمەتبار كردبوو بەوەی لە بنكەی ئاسمانی ئەكینچی نزیك ئەنقەرەوە پیلانی كودەتاكەیان ئاراستە كردووە، تۆمەتباری سەرەكیش فەتحوڵا گولەن بوو كە خۆی نیشتەجێی ئەمریكایە و پێشتریش هاوپەیمانی ئەردۆغان بووە.

هەرچەندە تا ئێستا گولەن رەتیدەكاتەوە دەستی لەو هەوڵەدا هەبێت كە تیایدا  251 كوژراو و زیاتر لە 2 هەزار برینداری لێكەوتەوە، نزیكەی 500 كەس بەو تۆمەتە دادگایكراون.

دادگاییەكە لە مانگی ئابی 2017 دا دەستیپێكرد، تۆمەتەكان بریتین لە هەوڵدان بۆ كوشتنی ئەردۆغان و دەستگرتن بەسەر دامەزراوە سەرەكیەكانی دەوڵەتدا 25 كەس لەوانەی جەنەڕاڵن و 10 یان خەڵكی مەدەنین.

دادگاكە بڕیاریدا كە فایلەكانی فەتوڵا گولەن، ئیمامی مەدەنی گروپی گولەنیەكان و عادل یوكلید و سەركان ئایدین، ئەحمەد سەورمەن، هالیت سیتین و فاتیح ئەریك، كە لە شەوی هەوڵی كودەتاكەدا لە بنكەی ئاكنچی بوون، جیا بكرێنەوە و هەر یەكەیان بەشێوەی جیاواز سزادراون یان دادگاییەكەیان مایەوە بۆ كاتێكی دیكە. 

چوار لە ئەفسەرەكان بە زیندانی كردنی ماوەی 79 ساڵ سزادران دادگاییەكە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو كۆی ماوەی زیندانیكردنی ئەو كەسانەی وەك تاوانبار ناسێندراون سێ هەزار و 901 ساڵ بووە كە بەسەر 198 كەسدا سەپێندراوە.  

دادگاییەكە لەرێوشوێنێكی ئەمنی توندا بەڕێوەچوو كە ژمارەیەك لە خەڵكی دژی ئەو كەسانەی بە هۆی هەوڵی كوداتەكەوە دادگایی دەكران لەبەردەم دادگا كۆبووبوونەوە داوایاندەكرد بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەربكرێت. 


ڕیکلام