لە سێ شاری جیاواز هەڵمەتی دەستگیركردنی نەیارانی حكومەتی توركیا ئەنجامدرا

  2020-11-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای سزادانە بە كۆمەڵەكەی دوێنێی گروپی گولەنیەكانی لە توركیا ئەمڕۆ لە سێ شاری جیاواز هەڵمەتی دەستگیركردن لەو وڵاتە لە دژی نەیارانی حكومەت بەڕێوە چوو.

بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا تیمەكانی ئاسایشی توركیا 10 كەسیان بە تۆمەتی دروستكردنی پەڕەی  تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لە بەرژەوەندی پەكەكە دەستگیر كرد. 

هاوكات هەر ئەمڕۆ لە شاری ئیزمیر لە ئۆپراسیۆنێكی جیاوازی دیكەدا هێزە ئەمنیەكان 14 كەسیان لە شاری ئیزمیر دەستگیر كرد كە سەرجەمیان ئافرەت بوون و دوو بەرپرسی هەدەپەشیان لە نێودابوو.

هاوكات هەر ئەمڕۆ هەینی لە شاری ئیستەمبوڵ لە ئۆپراسیۆنێكی دیكەدا كە لە چوار شوێنی شارەكە ئەنجامدرا بوو 44 كەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گروپی گولەنیەكان دەستگیر كران. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە دوێ،ێ گەورەترین دادگایی تۆمەتبارانی گروپی گولەنیەكان بەەڕێوە چوو تیایدا نزیكەی چوار هەزار ساڵ سزای زیندانی بەسەر نزیكەی 200 كەسدا بڕایەوە.