ترەمپ داوایەکی دیکەی دۆڕاند

  2020-11-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای فیدراڵی ئەمریکا داوایەکەی تیمی یاسای دۆناڵد ترەمپی رەتکردوە بۆ دوبارە پێداچونەوە بە بژاردنی دەنگەکانی ویلایەتی پنسلڤانیا.

ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاند دادگای تێهەڵچونەوەی فیدراڵی ئەمریکا بە واژۆی سێ دادوەر داواکەی تیمەکەی ترەمپی رەتکردۆتەوە و نوسیویانە هیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە کە ساختەکاری کرابێت بۆ ئەوەی دوبارە پێداچونەوە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکدا بکرێت.

دادوەرەکان ئاماژەیان بەوەکردوە بانگەشەکانی کەمپینەکەی ترەمپ هیچ شایستەیەکی نییە، ئەو ژمارانەی ئەوان دەڵێن ساختەکراوە زۆر بچوکترە لەو ژمارەیەی بایدن بردویەتیەوە کە 81 هەزار دەنگە.

هەروەها دادگای تێهەڵچونەوە ستایشی دادوەری دادگای ناوچەیی پنسلڤانیاکرد بۆ بڕیارەکەی پێشتری بە پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ هێشتا گومانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە هەندێک ویلایەت هەیە و جۆ بایدنیش کاندیدی وەزارەتەکان و ستافەکانی دیاریدەکات بۆ چونە کوشکی سپی.



ڕیکلام