بەڕێوەبەری هاتووچۆی سڵیمانی رەتیدەکاتەوە هەڕەشەی سزادانی لە کارمەندەکانی کردبێت

  2020-11-28  | 
سلێمانی
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سڵیمانی رەتیدەکاتەوە هەڕەشەی سزادانی لە کارمەندەکانی کردبێت
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رەتیدەکاتەوە هەڕەشەی سزادانی لە کارمەندەکانی کردبێت و دەشڵێت، رۆژی یەکشەممە دەوامی ئاساییە و هیچ شتێک لەبارەی بایکۆتکردنی دەوام بەفەرمی باس نەکراوە.

عەمید فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی هەوڵی ژیانی ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە ٢٩ی١١ی٢٠٢٠، دەوامی ئاساییە و لەبارەی بایکۆت لێدوانم بۆ هیچ کەناڵ و لایەنێک نەداوە و ئەوەی بڵاوبووەتەوە، لەلایەن چەند لاپەڕە و پەیجێکی ساختەوە بڵاوبووەتەوە.

لەبارەی ئەوەی کە دەوترێت هەڕەشەی سزادانی لە کارمەندەکانی کردووە لە ئەگەری بایکۆتکردنی دەوام، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "ئێمە هەڕەشەی سزادانمان نەکردووە، بەڵام خۆ سوری بەر لەشکر نین و وەزارەتی ناوخۆ تەنها پۆلیسی هاتووچۆ نییە، هەموو جارێک هەر هاتووچۆ بایکۆت بکات".

وتیشی، "ناکرێت هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکە لە دەوامی ئاسایی خۆیان بن تەنها هاتووچۆ بایکۆتی کردبێت، ئەگەر کەسێک مامەڵەی هەبوو، بێتە هاتووچۆ من چی لێ بکەم، بڵێم کارمەندەکان مانیان گرتووە"؟.



ڕیکلام