نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی رابردوو لە دهۆک دیاریکرا کە نرخەکەی شەش هەزار و 250 دینارە.
هەکار هروری نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، بۆ مانگی ١١ نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە پارێزگای دهۆک بەبڕی ٦هەزار و ٢٥٠ دینار دیاریکراوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو مانگەدا نزیکەی ٦ کاتژمێر کارەبای مۆلیدەیان داوە بە هاوڵاتیان و بەوەش نرخی هەر ئەمپێرێک بەو بڕە دەرچووە.
هەکار هروری راشیگەیاند، بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان لە دهۆک بە ٢٤ کاتژمێری دەمێنێتەوە تاوەکو لە داهاتوودا بڕیاری نوێ دەردەکرێت.